
لقی 27ی بەردەرەش پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات.
بەبۆنەى پەنجاوشەش ساڵەى دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، کە بە ڕێننمایی و دەستپێشخەریی باوكى روحى مان ، مەلا مستەفا بارزانیی نەمر دامەزرا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی مامۆستایان و زانایانی ئایینیی پیرۆزی ئیسلام لە کوردستان دەکەین.
یەکێتیی زانایان لە مێژووی پڕ له سەروەریی خۆیدا، هەمیشە سەنگەرێکی بەهێزی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینیی گەلەکەمان بووە و ڕۆڵێکی بەرچاو و مێژوویی بینیوە لە بڵاوکردنەوەی بیری میانڕەوی،و چەسپاندنی كەلتورى پێکەوەژیان، و پشتگیریی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان.
لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە بەردەوامیی پشتگیری و هەماهەنگیمان لەگەڵ یەکێتیی زانایان دەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمانەکهمان و ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی.
هیوای سەرکەوتن و سەربەرزیی بۆ یەکێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینیی کوردستان و ماموستايان وزانايانى ئاينى بە تایبەتی له سنورى قەزاى بەردەڕەش ده خوازين.
لقی ٢٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان


