چالاکی

بەرپرسی لقی ٢٧ لەگەڵ بەرپرس و کادرانی لێژنەی ناوچەی ڕووفیا کۆبووەوە

بەرپرسی لقی ٢٧ لەگەڵ بەرپرس و کادرانی لێژنەی ناوچەی ڕووفیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێز “عەلی بەندی”، بەرپرسی لقی ٢٧ی بەردەرەش، لە بارەگای لێژنەی ناوچەی ڕووفیا، لەگەڵ بەرپرس و کادرانی ئەو لێژنەیە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی لقەکە ئاماژەی بە باری گشتیی ناوچەکە و بە تایبەتی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی کوردستان کرد و باس لەو گۆڕانکارییە نوێیانەی ڕابردوو کرا. هەروەها ئاماژەی بە ڕاکێشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد و باسی وتەکانی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی کرا، کە جەخت دەکاتەوە لەسەر بوونی پێشمەرگە و هێزەکانی هەرێم و نەبوونی مەترسییەک لەسەر هەرێمی کوردستان.
پاشان، بەرپرسی لقەکە گرنگیی کردنەوەی لق لە ناوچەی بەردەرەش خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم لقە دەبێتە هێزێکی نوێ بۆ جەماوەری پارتی و ناوچەکە بە گشتی، کە ئەم لقە شایستەی خەبات و قوربانیدانی خەڵکی ناوچەکەیە.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی ڕێکخستن و نزیکبوونەوە لە چین و توێژەکانی جەماوەر کرا، هەروەها گوێگرتن لە گلەیی و گازندەکانیان و بەدواداچوون بۆ داواکاری و پێداویستییەکانی جەماوەر.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی لقەکە گوێی لە پێشنیاز و بۆچوونەکانی بەشداربووان گرت و ئامادەیی لقی ٢٧ی بۆ هەر جۆرە پشتگیری و هاوکارییەک ڕاگەیاند.
راگەیاندنی لقی 27ی بەردەرەش
Back to top button

Share with