نووچه‌

بەرپرسی لقی ٢٧ی بەردەرەش، بەشداریی لە فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە ئاکرێ کرد

بەرێز عەلی بەندی، بەرپرسی لقی ٢٧ی بەردەرەش، بەشداریی لە فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە ئاکرێ کرد
ئەمڕۆ، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٦، بە چاودێری و ئامادەبوونی بەڕێز د. عەلی تەته‌ر، پارێزگاری دهۆک، و بەڕێزان د. مەردان خدر، بەرپرسی لقی ٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاکرێ و عەلی بەندی، بەرپرسی لقی ٢٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەردەرەش و د. دڵاوەر بوزۆ، دەڤەرداری ئاکرێ و ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ لە پارێزگای دهۆک، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی دامەزراوە جۆراوجۆرەکان و جوتیارانی ناوچەکە، سێیەمین فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە دەڤەرداری ئاکرێ کرایەوە.
بەڕێز پارێزگاری دهۆک لە وتارێکدا جەختی لەسەر بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵ کردەوە، بە مەبەستی چالاککردنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و زیادکردنی بەرهەمهێنانی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە ئاکرێ و هەموو ناوچەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەکان بۆ پێشخستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکات.
لە کۆتاییدا، سوپاسی ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکەی کرد و داوای لە هەموو ئەو جوتیارانە کرد کە بە بەرهەمەکانیانەوە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکە کردووە، لە دەرفەتەکە سوودمەند بن.
Back to top button

Share with