
بەرپرسی لقی ٢٧ی بەردەرەش هیوا و ئاواتی سەرکەوتن بۆ بەشداربووانی خولەکەی کارگێڕی و دارایی دەخوازێت.
بە ئامادەبوونی بەڕێزان زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی کارگێڕی و دارایی و عەلی بەندی، بەرپرسی لقی ٢٧ی بەردەرەش، و د. مەردان خدر، بەرپرسی لقی ٩ی ئاکرێ، خولێکی ڕاهێنان لە بوارەکانی نوێکردنەوە و ڕێکخستنی سیستەمی کارگێڕی و دارایی بۆ کادرەکانی پارتی کراوەتەوە.
ئەم خولەی ڕاهێنانە بۆ کارگێڕانی لقەکانی ٩ و ٢٧، بەرپرسانی ناوچەکان و کارگێڕانیان بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی شارەزایی و پیشەیی کادرە دارایی و ژمێریارییەکان


