
بەرپرسی لقی ٢٧ــی بەردەڕەش بەشداری لە یادی ٩ ساڵەی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی كرد.
.
.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز “علی بەندی” بەرپرسی لقی ٢٧ـی بەردەڕەش و كارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی لقی 27 بەردەڕەش و بەڕێز “بڕوا فاروق” قایمەقامی قەزای بەردەڕەش و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی ، یادی ٩ ساڵەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لەلایەن دەزگای نێودەولەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی زیندوو كراوە.
بەڕێز “على بەندی” بەرپرسی لقی ٢٧ ـی بەردەڕەش وتارێكی لەسەر یادی مەزنی ریفڕاندۆمی سەربەخۆی كوردستان پێشكەش بە ئامادەبوان كرد و ئاماژە بە ئەوەی کرد کە ریفراندۆم یەکێک بوو لە گرنگنترین وێستگەکانی سیاسی و مێژوویی هەرێمی کوردستان، دواتر سوپاسی دەزگای نێودەولەتی پێشمەرگەی بۆ كاری مرۆیی كرد بۆ زیندوو كردنەوەی ئەو یادە مەزنە و ڕێزلێنان پێشكەش بە كۆمەڵێك پێشمەرگەی بریندار كـــرا.
ڕاگەیاندنی
لقی ٢٧ــی بەردەڕەش پ.د.ك




