نووچه‌

بەرپرسی لقی ٢٧ی بەردەرەش لە خزمەتی جەنابی سەرۆک بارزانی دا

بەرپرسی لقی ٢٧ی بەردەرەش لە خزمەتی جەنابی سەرۆک بارزانی دا…
لە پیرمام، بەرپرسی لقی ٢٧ی بەردەرەش لە خزمەتی جەنابی سەرۆک بارزانی دا بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دهۆک و ستافی کارگێڕیی لقەکە، جەنابی سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی لقەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست، هەروەها کۆمەڵێک ئامۆژگاری و ڕاسپاردەی ئاراستەی ستافی لقی کرد، لەوانەش گرنگیدان بە خزمەتکردنی زیاتر بە خەڵکی ناوچەکە.
لە لای خۆیەوە، بەرپرسی لقی بەردەرەش بەڵێنی دا کە لە شوێنی ئەو متمانەیە بێت کە جەنابی سەرۆک بارزانی پێی بەخشیوە و بە دڵسۆزییەوە کار و ئەرکەکانی خۆی بەجێ بگەیەنێت
Back to top button

Share with